بهبۆنەی كۆچی دوایی نوسەر و مێژوونووس (كەریم زەند)، ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی پرسهو هاوخهمی ئاراستهی بنەماڵەكهی و سەرجەم هاوڕێ و دۆستانی خوالێخۆشبوو دهكات.
كۆچی ئەم پیاوە دیارە خەسارەتێكە لە كتێبخانەی كوردی و بواری نوسین و رۆشنبیری نەتەوەیی . لەخودا داواكارین بەرجێگای بەهەشت بێ، كۆتایی خەمی كەس و كار و دۆستان بێ .
كەریم زەند، مێژوونوس و گەڕیدەو جوگرافیناسی كوردستان لە تەمەنی 92 ساڵیدا ئەمڕۆ كاتژمێر 10:00 كۆچی دوایی كرد.
إِنَّا لِلّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعونَ
ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی
٢٠١٧/١٠/١١