بەرلەوەی گەشت بکەیت شەش نهێنی لەسەر فڕۆکە بزانە




ستاف و کارمەندانی کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانی شەش نهێنی لەسەر گەشتکردن ئاشکرادەکەن کە وادەکات ئەو کەسانەی پەی پێ ببەن گەشتێکی ئارام و جیاواز لەنێو فڕۆکەدا بەسەردەبەن.

ماڵپەری بزنس ئینسایدەر شەش نهێنی نێو فڕۆکەکانی باس کردووە کە کارمەندان و ستافی نێو فڕۆکەکە ئاشکرایانکردووەو لەو خاڵانەی خوارەوە پێیان ئاشنا ببە.

1-باشترین کاتی بڕینی بلیتەکان 2:30 خولەکی پاش نیوەڕۆیە بەکاتی رۆژهەڵاتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکاو لە رۆژانی سێشەمماندا، چونکە لە کۆتاییەکانی هەفتەدا خواست لەسەر بڕینی بلیتی فڕۆکەکان زۆردەبن و بەو هۆیەوە کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانی نرخی بلیتەکان بەشێوەیەکی بەرچاو زیاد دەکەن.

2-بەرلەوەی گەشت بکەیت رێژەیەکی زۆر لە ئاو بخۆرەوە، چونکە لەنێو فڕۆکەدا رێژەی شێ زۆر دادەبەزێت و دێتە رێژەی 20%، بەو هۆیەوە هەست بە وشکبوونەوەی پێست دەکەیت و وەک ئەوەیە هەست بەوە بکەیت لە بیابانێکی ئەفەریقیادایت و هەندێکجار نزمبوونەوەی رێژەی شێ دەگاتە 25%.

3-هەمیشە لەکاتە ناجۆرەکاندا گەشت بکە، چونکە لە چانسی خۆت کورسی نێو فڕۆکەکەت بە تەنیشت خێزانێکەوە بێت منداڵیان پێ بێت دووچاری بێزاریی دەبیت، وەک هەمیشە منداڵان لە گۆڕینی جەوەکاندا دەست بە گریان دەکەن، باشترین کاتەکان درەنگانی شەوە، چونکە دایک و باوکان لەبەر منداڵەکانیان لە کاتە درەنگەکاندا گەشت ناکەن.

4-هەندێک پارەی زیادە لەگەڵ خۆت هەڵبگرە، چونکە هەندێکجار دەتەوێت کورسی دانیشتنەکەت لەگەڵ کەسێکی تردا بگۆڕیتەوە، دەتوانیت لەڕێگەی هەندێک پارەوە قایلی بکەیت.

5-هەمیشە لەدواوەی فڕۆکەکە دابنیشە، چونکە نزیک دەبیت لە ستافی فڕۆکەکەوەو وادەکات زۆرترین خزمەتگوزاریت پێشکەشبکرێت.

6-هەمیشە زووترین کات ناوی خۆت تۆماربکە بۆ ئەوەی گەشتەکەت بکەیت، چونک لەکاتی نائاسایی و رووداوی لەناکاودا ئەوکەسانەی درەنگ ناوی خۆیان تۆماردەکەن کورسییەکانیان لێ وەردەگیرێتەوە.