فه‌رمان عه‌لی ،، كه‌مال گه‌ردی به نوێنه‌رایه‌تی یه‌كێتی وه‌به‌رهێنه‌رانی كوردستان له ئه‌مریكا سه‌ردانی ئه‌نجوومه‌نی بزنسی ئه‌مریكا – كوردستانی كرد و له‌لایه‌ن به‌رپرسانی ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه‌وه پێشوازی لێكرا .
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا كه له نێوان هه‌ردوولا به‌رێوه‌چوو باس له ره‌وشی ئابووری و بازرگانی و كاری وه‌به‌رهێنان به شێوه‌یه‌كی گشتی كرا‌و، پێشڤه‌چوونه‌كان له تێكرای ئه‌و ئاسته بازرگانیانه له هه‌رێمی كوردستان تاوتوێكران .
نوێنه‌ری یه‌كێتی وه‌به‌رهێنه‌رانی كوردستان وێرای خستنه رووی ره‌وشی هه‌رێم له كاری بازرگانی و وه‌به‌رهێنان ، هاوكات ره‌وشی هه‌رێمی كوردستانی له رووی ئاسایش و پالپشتی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ كۆمپانیاكان به به‌رده‌وامی گفت‌و گۆی له‌باره‌یه‌وه كرا .
له به‌رامبه‌ریشدا نوێنه‌رو به‌رپرسانی ئه‌نجوومه‌نی بزنسمانی ئه‌مریكا – كوردستان گوتیان: ئێمه ئه‌و راستیه ده‌زانین كه هه‌رێمی كوردستان له قوناغی ئێستادا له بواری كاری بازرگانی و وه‌به‌رهێنان پێشڤه‌چوونی به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه بینیوه و هاوكات گوتیشیان” حالی حازر ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له كۆمپانیای ئه‌مریكی خه‌ریكی خۆ ئاماده‌كردنن تا بێنه هه‌رێم و كاری بازرگانی ئه‌نجام بده‌ن .
شایانی باسه هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا یه‌كێتی وه‌به‌رهێنه‌رانی كوردستان ئه‌ندامیه‌تی خۆی له‌و ئه‌نجوومه‌نه‌دا راگه‌یاندو ئه‌وانیش به خۆشحالیه‌وه پێشوازیان لێ كردن .