پێشانگایەکی تایبەت بەکەرتی پیشەسازی لە ئەمریکا دەکرێتەوە

کۆنسۆڵیەتی گشتی ئەمریکا لە هەولێر دەستی کردووە بە تۆمارکردنی کۆمپانیا عێراقییەکانی کە ئەیانەوێت بەشداری بکەن لە پێشانگای جیهانی کۆنکرێت لە لاس ڤیگاس لە نیڤادا لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.


ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی تەواوی خاوەن پیشەسازیەکان ئاگادار دەکاتەوە کە لە ٢٣-٢٦/١/٢٠١٨. پێشاگای جیهانی لە لاس ڤیگاس لە نیڤادا لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ کۆنکرێت دەکرێتەوە کەپێشانگاکەتایبەتە بە بازرگانی و پیشەسازی کۆنکرێتییی ساڵانەی جیهان کە زیاتر لە ١٥٠٠ کۆمپانیا تیایا کەرەستەکانیان پێشکەش ئەکەن کە زۆربەی زۆری کەرەستە پیشەسازییەکان لەخۆی ئەگرێت وەکو ئامێری چاککردنەوە و ڕوخاندن و زانیاری تەکنەلۆجی و میکانیکی و بەڕێوەبردنی کەرەستەی و بەرهەمهێنانی کۆنکرێت و ئامێری بەردی پرۆفیشناڵ.


جێگەی باسە کۆنفرانس و سیمیناری کۆنکرێتی جیهانی ڕێبەرە لە پیشەسازی بیناسازی کە زیاتر ١٠،٠٠٠ بەشداربوو لە ١٠٠ بەشی جیاواز بەشداری ئەکەن هەمو ساڵێک.

 

ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی تەواوی ئەو کۆمپانیایانە ئاگادار دەکاتەوە کەلەو بوارودا کاردەکەن و دەیانەوێت بەشداری بکەن دەتوانن سەردانی ژوور بکەن بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر لەسەر ئەو پێشانگایە.