بەڕێوەبەرایەتی كارەبای سلێمانی چەند ڕێنمایەك تایبەت بە بەكارهێنانی بۆیلەر و جۆرەكانی بڵاودەكاتەوە و داوا لە هاوڵاتیان دەكات ئەو بۆیلەرانە نەكڕن كە بە چینكۆ داپۆشراون
بەڕێوەبەرایەتی كارەبای سلێمانی ئاماژەی بەوەداوە لەم وەرزەدا بەكارهێنانی بۆیلەر زۆر پێویست دەبێت، بۆیە باشتر وایە بۆیلەر بەگوێرەی ئەم رێنماییانە بەكاربهێنرێت:
١- كڕینی ئەو بۆیلەرانەی كە بەفایبەرگلاس داپۆشراون، نەك ئەوانەی بەچینكۆ دروست دەكرێن.
٢- پێویسته و واباشە هیتەرەكە لەجۆری (١٥٠٠) وات بێت.
٣- لەسەر پلەی ٦٠ دابنرێت.
٤- دڵنیابوون لەوەی كە ئاو لەهیچ كام لەبۆرییەكان ناڕوات، چونكە هەر لێچوونێكی ئاو ناهێڵێت بۆیلەرەكە ئۆتۆماتیك بكات، بەوەش كارەبای زیاتری دەوێت.
٥- دڵنیابوون كە ئۆتۆماتیكی هیتەری بۆیلەرەكە كاردەكات، بە پێچەوانەوە بەبەردەوامی بۆیلەرەكە لەكاردا دەبێت بەوەش كارەبایەكی زۆرتر خەرج دەكات .
٦- هەڵكردنی بۆیلەر لەدوای كاتژمێر ١١ی شەو، چونكە ئەو كاتە لۆدی كارەبا كەم دەبێتەوە.