چەند كۆمپانیایەكی هۆڵەندی سەردانی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی دەكەن

بەمەبەستی دروستكردنی نەخشەو دانانی باخچە و خانوی تەختە ،چەند كۆمپانیایەكی هۆڵەندی سەردانی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانیان كرد و، داوایانكرد هاوكاریان بكرێت بۆ بەرەو پێشبردنی كارەكانیان.
لەلایەن جێگری یەكەمی ژوری بازرگانی وپیشەسازی سلێمانی یاسین رەحیم فەرەج پێشوازیان لێكرا و ،كۆمپانیا هۆڵەندیەكانیش رایانگەیاند:دەیانەوێت لە شاری سلێمانیدا كار بكەن بۆ دانانی نەخشەی باخچە و دروستكردنی خانوی تەختە و كردنەوەی خول بۆ پێدانی زانیاری بەو كەسانەی دەیانەوێت،لەدروستكردنی باخچەدا شارەزابن هەروەها پێدانی بڕوانامە لەو بوارەدا، بە هاوكاری ژوری بازرگانی و پێشەسازی سلیمانی
لای خۆیەوە یاسین ڕەحیم سوپاسی كۆمپانیا هۆڵەندیەكانی كرد، كە دەیانەوێت لەشاری سلێمانیدا ئەو كارانە ئەجامبدەن،وتیشی سلێمانی رێژەی سەوزایی كەمە لەچاو وڵاتی هۆڵەندا، چونكە هۆڵەندا تەمەنێكی دورودرێژی هەیە بۆیە بەباشی دەزانم لە سلێمانی باخچە و شوێنی سەوزایی بكرێتەوە و نەخشەی بۆدابڕێژرێت، باسی لەوەشكرد كە ئەوان وەك ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی پشتگیریان دەكەن.