یه‌كێتى ژووره بازرگانى و پیشه‌سازیه‌كانى كوردستان و ژوورى بازرگانى و پیشه‌سازى سلێمانى تاجه‌گولینه‌ى وه‌فایان خسته سه‌ر مه‌زارى مام جه‌لال لەدوا مەنزلی لەدەباشان.
به‌ئاماده‌بونى دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆكى یه‌كێتى ژووره بازرگانیه‌كان و سیروان محه‌مه‌د سه‌رۆكى ژوورى بازرگانى‌و پیشه‌سازى سلێمانى و ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى ژوور تاجه‌گولینه‌ى رێز‌و وه‌فا له‌سه‌ر گلكۆى مام جه‌لال دانرا.
سیروان محه‌مه‌د، سه‌رۆكى ژوورى بازرگانى و پیشه‌سازى سلێمانى رایگه‌یاند ”كه‌سایه‌تى مام جه‌لال له‌ته‌واوى جیهاندا پێگه‌و قورسایى خۆى هه‌بوو، توانیبوى كوردستان به‌جیهان بناسێنێت و كاربكات بۆ گه‌یاندنى ده‌نگى خه‌ڵكى كورستان به‌هەموو دنیا”.
سەرۆکی ژوور وتیشی ”له‌سه‌ر ئاستی كوردستان ئه‌م سه‌ركرده به‌ڕێزه پایه‌یه‌كی گه‌وره‌و سه‌ره‌كی راگرتنی ئاشتی ناو ماڵی كورد بووه، كه به‌وپه‌ڕی دڵسۆزی‌و له‌خۆبردوویی‌و كارامه‌ییه‌وه توانیویه‌تی ماڵی كوردی له‌چه‌ندین قه‌یرانی گه‌وره‌و گران ده‌رباز بكات. له‌ئاستی ناوچه‌كه‌شدا، ئه‌م سه‌ركرده‌یه‌ی كه له‌دیدی دۆست‌و دوژمنه‌كانیه‌وه، سیاسه‌تمه‌دارێكی كارا‌و واقیعبین‌و خاوه‌ن به‌هره بوو، هه‌میشه كاری بۆ چه‌سپاندنی بنه‌ماكانی مافی مرۆڤ‌و ئاشتی‌و ئازادی كردووه له‌رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا، به‌ڕێزی له‌هه‌وڵ‌و كۆششی به‌رده‌وامدا بووه بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌ی كورد له‌پارچه‌كانی دیكه‌ی كوردستاندا به‌شێوه‌یه‌كی ئاشتی‌و دیموكراسییانه‌و به‌دوور له‌توندونیژی به‌چاره‌سه‌ر بگات، تێکۆشاوە بۆ ئەوەی هەموو گه‌لانی ناوچه‌كه بگه‌ن به‌ئازادی‌و عه‌داله‌تی كۆمه‌لایه‌تی‌و به‌ئاشتی پێكه‌وه هه‌ڵبكه‌ن”.
سه‌رۆكى ژوورى بازرگانى و پیشه‌سازى سلیمانى ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا مام جه‌لال هه‌میشه پشتیوانى بازرگانان بووه له‌كاره‌كانیاندا، ئەو وتی “مام جەلال زۆر پەرۆشی گەشەی ئابوری‌و کرانەوەی بازاڕ‌و پێشخستنی بازرگانی‌و ئاوەدانی بووە لەکوردستان‌و هه‌میشه پێیوتوین كاری بازرگانی تیكه‌ڵ به‌کاری سیاسی مه‌كه‌ن‌و په‌یوه‌ندیه‌كانتان له‌گه‌ل بازرگانانى ناوخۆ‌و ولاتانى دراوسێ و جیهاندا توندتۆل بكه‌ن و ئێمه‌ش پشتیوانتان دەبین”.
سیروان محەمەد راشیگەیاند ”له‌په‌روه‌ردگاری مەزن داواکارین گیانی کۆچکردو به‌به‌هه‌شتی بەرین شاد بكات، سه‌بوریی‌و ئۆقره‌ییش بەخەڵکی کوردستان و دۆستان و خانه‌واده و بنه‌ماڵه‌ی تێكۆشه‌ری سەرۆک مام جەلال ببەخشێت”.