بەرپرسێكی مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ ئاشكرایدەكات سهرهڕاى بڕیاری قەدەغەكردنی هاوردەی سوتەمەنی لەلایەن وڵاتی ئێرانەوە، بهڵام لەماوەی (48) کاتژمێری رابردوودا ، زیاتر لە (100) تەنكەر سوتەمەنی و بەنزین هاتونەتە خاكی هەرێم.
شاخەوان بەكر، بەڕێوەبەری مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ، راگەیاند: لەئێستادا كاروباری بازرگانی و هاتوچۆی گەشتیاران لەنێوان هەرێم و ئێراندا ئاساییە و هیچ گرفتێكی ئەوتۆمان نییە.
راشیگهیاند “سەرباری بڕیاری قەدەغەكردنی هاوردەكردنی سوتەمەنی و بەنزین لەلایەن ئێرانەوە بۆ هەرێمی كوردستان، بهڵام داواى سەردانی مەرزی باشماخی ئێران و گفتوگركردن رێككهوتین كه هاتووچۆى تەنكەرەكانی گواستنەوەی سوتەمەنی و بەنزین هاوردەی هەرێم دەكرێن دهستیپێبکاتەوە، بەڵام بەراورد بەپێشتر، كهمبۆتهوه”.
روونیشیكردەوە،”لەماوەی دوو رۆژی رابردوودا تا ئەمڕۆ زیاتر لە (100) تەنكەر سوتەمەنی و بەنزین لەخاكی ئێرانەوە هاتۆنە هەرێم و لەلایەن ئێمەشەوە چەند تانكەرێكمان رەوانەكردووە.