پارێزگاری سلێمانی لەپای بەشداریكردنیان لەمەراسیمی بەخاكسپاردنی تەرمی سەرۆك مام جەلال سوپانامەیەكی بڵاوكردەوە، راشیدەگەیەنێت هەر بەوبۆنەیەوە رۆژی یەكشەممە پشوو دەبێت.
دەقەكەی:
بەبۆنەی كۆچی دوایی سەرۆك مام جەلال و بەشدارییان لەمەراسیمی بەخاكسپاردنی سوپاسنامەیەكی بڵاوكردەوە
عومەر ئەحمەد ئەمینلەبری پارێزگاری سلێمانی
بەناوی پارێزگاری سلێمانییەوە، سوپاسی بێپایان و پێزانینمان ئاڕاستەی دانیشتوانی پارێزگاكانی سلێمانی و هەولێر و هەڵەبجە و كەركوك و دهۆك و هەردوو ئیدارەكانی گەرمیان و راپەڕین و میوانە بەڕێزە ناوخۆیی و بیانییەكان دەكەین، كە ئەمڕۆ هەینی 6س ئەیلولی 2017 لەمەراسیمی بەخاكسپاردنی تەرمی هەڤاڵی سەركردە مام جەلال ئامادەبوون و ماندوو بوون.
هەروەها سوپاسی تەواوی هێزە ئەمنییەكان و هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ و پۆلیس و پۆلیسی هاتوچۆو بەرگری شارستانی و بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی و بەڕێوەبەرایەتییەكانی تر و میدیاكار و ڕۆژنامەنووسان دەكەم كە بەوپەڕی دڵسۆزییەوە ئەركەكانیان جێبەجێ كرد.
لێرەوە رایدەگەیەنین كە بەبۆنەی كۆچی دوایی مامی گەورەمان مامجەلال ڕۆژی یەكشەممە 8ی ئەیلولی لەسنوری پارێزگای سلێمانی پشووە، جگە لە هێزە ئەمنییەكانن و بەڕێوەبەرایەتییە خزمەتگوزارییەكان، رۆژی دووشەممە 9ی ئەیلول دەوام دەستپێدەكاتەوە.
دووبارە سوپاسی هەموو لایەك دەكەم
عومەر ئەحمەد ئەمین
لەبری پارێزگاری سلێمانی