ئەو فرۆکەیەی تەرمی مام جەلالی ھەڵگرتووە، گەیشتە ئاسمانی ھەرێمی کوردستان و پاش کەمێکی دیکە دەگاتە فرۆکەخانەی سلێمانی.
کاتژمێر ٠٨:٠٠ی بەیانی ئەمرۆ فرۆکەکە لە بەرلین-ی پایتەختی ئەڵمانیاوە، بەرەو سلێمانی بەڕێکەوت.
مام جەلال، رۆژی ٣/١٠/٢٠١٧لە بەرلین-ی پایتەختی ئەڵمانیا لەتەمەنی ٨٤ ساڵیدا، بە نەخۆشی کۆچی دوایی کردو ئەمرۆ تەرمەکەی دەگەڕێتەوە سلێمانی.
جەلال تاڵەبانی، سکرتێری گشتیی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، ١١ی مانگی رابردوو، بەمەبەستی پشکنینی پزیشکی بەرەو ئەڵمانیا بەڕێکەوت.
تاڵەبانی، لەکۆتایی ساڵی ٢٠١٢توشی جەڵتەی مێشک بوو، کاتێک لەشوێنی مانەوەی خۆی بوو لەبەغدا کە ئەوکات سەرۆک کۆماری عێراق بوو.