ته‌رمی سه‌رۆك مام جه‌لال له‌ به‌رلینه‌وه‌ به‌ره‌و سلێمانی به‌ڕێكه‌وت

 لەئێستادا ته‌رمی سه‌رۆك مام جه‌لال به‌ فرۆكه‌ی تایبه‌ت له‌ شاری به‌رلینی پایته‌ختی ئه‌ڵمانیاوه‌ به‌ڕێكه‌وتوه‌ به‌ره‌و سلێمانی.

به‌پێی راگه‌یه‌ندراوی لیژنه‌ی باڵای سه‌رپه‌رشتی رێوره‌سمی پرسه‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال وابڕیاره‌ فرۆكه‌كه‌ سه‌عات 10 و 30 ده‌قیقه‌ بگاته‌ فرۆكه‌خانه‌ی سلێمانی.

له‌ ئێستادا له‌ فرۆكه‌خانه‌ی سلێمانی سه‌رجه‌م ئاماده‌كاریه‌كان بۆ پێشوازی له‌ ته‌رمی پیرۆزی سه‌رۆك مام جه‌لال گیراونه‌ته‌ به‌رو له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی سلێمانیشه‌وه‌ سه‌رجه‌م رێكاره‌ ئه‌منیه‌كان بۆ پاراستی ئه‌منیه‌تی ناوشار گیراونه‌ته‌ به‌ر.