كۆمپانیای فاریۆ سه‌ر به كۆمپانیای مارسیدسی ئه‌ڵمانی، ئۆتۆمبێله ڤانه نوێیه‌كه‌ی خسته بازاڕه‌وه كه باشتر له‌وانی پێش خۆی، ده‌كرێ ناوی لێ بنرێ ماڵی گه‌ڕۆك و پڕ كراوه له پێدوایستییه‌كانی خانه‌واده‌یه‌كی ده‌وڵه‌مه‌ند.
فاریۆ 1200 ناوی ئه‌و ماڵه گه‌ڕۆكه نوێیه‌یه كه هه‌ر له ناو خۆیدا پاركینگی ئۆتۆمبێلیشی تێدایه و نرخه‌كه‌ی به‌پێی تایبه‌ته‌مه‌ندییه‌كانی له نێوان 900 هه‌زار بۆ ملیۆنێك و 400 هه‌زار دۆلاردایه.
درێژییه‌كه‌ی ده‌گاته 12 و هه‌موو پێدوایستییه‌كانی هاوشێوه‌ی هۆتێلێكی پێنج ئه‌ستێره تێدایه، وه‌ك جێی نووستن و دانیشتن و به داری گوێزی ئه‌مه‌ریكی ڕازێنراوه‌ته‌وه.
ئه‌م ماڵه گه‌ڕۆكه، بۆ خێزانێكی شه‌ش كه‌سی گونجاوه كه هه‌موویان جێگی خۆیان هه‌یه، به‌ڵام یه‌ك شوێنی دوو نه‌فه‌رییه و ئه‌وی تری تاك تاكن.