حكومه‌تى ئێران ڕه‌تی ده‌كاته‌وه، كه به‌هۆى ڕیفراندۆمى سه‌ربه‌خۆیی كوردستانه‌وه، مه‌رزه سنورییه‌كانى داخستبێت و جه‌ختیش ده‌كاته‌وه، ”ئاڵوگۆڕى بازرگانى له‌نێوان سه‌رجه‌م مه‌رزه‌كانى ئێران و هه‌رێمى كوردستان، به‌رده‌وام ده‌بن”.
ئاژانسى هه‌واڵه‌كانى فه‌رمی ئێران (ئیرنا) له‌سه‌ر زارى حه‌مید حسێنى، ئه‌میندارى ژوورى بازرگانی ئێران _ عێراق، ڕه‌تیكرده‌وه، وڵاته‌كه‌ى سنوورى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان داخستبێت و ڕاى گه‌یاند: “سنووره‌كان و گومركى هاوبه‌ش له‌نێوان هه‌ردوولا به‌رده‌وامن”.
هه‌روه‌ها وتیشی: “هیچ ههناردهیهك بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان ڕانه‌گیراوه، داواشى كرد، ده‌سه‌ڵاتدارانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له لێدوانه تونده‌كان دوور بكه‌ونه‌وه، وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ دووركه‌وتنه‌وه له‌و لێدوانانه‌ى هه‌ڕه‌شه‌ى داخستنى مه‌رزه‌كان و ئاڵوگۆڕى بازرگانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستاندا ده‌كه‌ن.
هه‌فته‌ى ڕابردوو له 25ى ئهیلوول ڕیفراندۆمى سه‌ربه‌خۆیی له هه‌رێمى كوردستان و ناوچه كوردستانییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێم به‌سه‌ركه‌وتوویی به‌ڕێوه‌چوو. دواى ڕیفراندۆمیش حكوومه‌تى عێراق چه‌ند بڕیارێكى دژ به هه‌رێمى كوردستان ده‌ركرد، له‌نێویشاندا ده‌یه‌وێت ده‌ست به‌سه‌ر مه‌رزه‌كاندا بگرێت.