توركیا له مانگی تشرینی دووه‌می رابردوودا نزیكه‌ی (500) هه‌زار تۆن نه‌وتی له ئێران هاورده كردووه.
له‌وبارییه‌وه ده‌سته‌ی سه‌رپه‌رشتیاری كه‌رتی وزه‌ی توركیا له به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویكرده‌وه،، كه توركیا له مانگی تشرینی دووه‌می رابردوودا (474) هه‌زار و (784) تۆن نه‌وتی خاوی له ئێران هاورده كردووه .
به‌پێی به‌یاننامه‌كه،، نه‌وتی ئێران له مانگی تشرینی دووه‌می رابردوو رێژه‌ی بیستوهه‌شت له‌سه‌دای كۆی هه‌نارده‌ی نه‌وتی توركیای پێكهێناوه . ئه‌مه‌و مانگه‌دا توركیا یه‌ك ملیۆن و 700 هه‌زار تۆن نه‌وتی هاورده كردووه .
جێی باسه پارساڵ توركیا هاورده‌كردنی نه‌وتی ئێرانی به‌رێژه‌ی دوزاده له‌سه‌دا زیادیكردووه و له‌و ساڵه‌دا توركیا 17 ملیۆن و 950 هه‌زار تۆن نه‌وتی له ئێران هاورده كردووه .
پێشتریش (تانه‌ر یاڵدز) وه‌زیری وزه‌ی توركیا رایگه‌یاند كه وڵاته‌كه‌ی له هاورده‌كردنی وزه له ئێران به‌رده‌وامده‌بێت و گرێبه‌ستی هاورده‌كردنی نه‌وتیش له‌گه‌ڵ تاران‌دا درێژده‌كاته‌وه .