ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت لایەنی کۆماری ئیسلامی ئێران دڵنیایان پێداوین لە کردنەوەی مەرزەکان و بەردەوامی کاری بازرگانی.
سیروان محەمەد سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕایگەیاند” ئەمڕۆ سێ شەممە بەرپرسانی ئێرانی پێیان ڕاگەیاندین کە بەتەواوەتی دەروازە سنوریەکانیان بە ڕویی کاری بازرگانیدا کردۆتەوە و ھیچ گرفتێک لە ڕۆشتن و ھاتندا نیە ھەموو کارێکی بازرگانی ئاسای بۆتەوە و بازرگانان دەتوانن بەردەوامبن لەکارەکانی خۆیان”.
ڕاشیگەیاند” لەئێستادا ھەموو ئەو ئۆتۆمبێلانەی کاری بازرگانی دەکەن و ئاڵوگۆڕی کاڵادەکەن کەوتونەتەوە جموجۆڵ و ھەموو شتێک وەک پێشتر ئاسای بۆتەوە بۆیە بازرگانان دەتوانن لەکاری خۆیان بەردەوامبن”.
ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بەردەوامە لەھەوڵەکانی بۆ ڕێکخستنی کارە بازرگانیەکان و پەیوەندیەکانی لەگەڵ ووڵاتانی دراوسێ تاکاری بازرگانی بەردەوامبێت.