سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلیمانی ڕایدەگەیەنێت ”کاری مەرزەکان بەردەوامی هەیە و تائێستا هیچ گرفتێک دروست نەبووە ژووری بازرگانیش لەهەوڵەکانی بەردەوامە”.
سیروان محەمەد، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی رایگەیاند “وەک ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی لەهەوڵەکانمان بەردەوامین بۆ بەردەوامی کاری بازرگانی لە دەوازەکانی باشماخ و پەروێزخان لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردودا کاری بازرگانی بەردەوامی هەبووە تائێستا هیچ گرفتێکمان نەبووە”.
سەرۆکی ژووری، ڕاشی گەیاند “شەوی ڕابردوو تا کاتژمێر ٤ بەرەبەیان ئێمە لەپەیوەندیدا بوین لەگەڵ لایەنە پەیوەندی دارەکان و لایەنی ئێرانی تاڕێگری لەهاتن و چونی کارە بازرگانیەکان نەکرێت هەربۆیە تائێستا هیچ گرفتێکمان بەدی نەکردووە وە سوتەمەنیش دێت و ئەو ئۆتۆمبێلانەی لە مەرزی باشماخ ڕاوەستابون شەوی ڕابردو بە سوتەمەنیەوە هاتنە کوردستان”.
ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بازرگانان و هاوڵاتیان دڵنیادەکاتەوە لەهەوڵی تەواودایە بۆبەردەوامی کاری دەروازەکان، وە بەردەوام لەگەڵ لایەنی ئێرانی لەسەر خەتە تا هیچ گرفتێکی بازرگانی و پیشەسازی ڕونەدات.