ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی دڵنیای دەدات لەوەی کاری بازرگانی لە مەرزەکان بەردەوامی ھەیە و ھیچ ڕاوەستانێکی جوڵەی بازرگانی نیە.
سیروان محەمەد سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕایگەیاند” ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی لەھەوڵەکانی بەردوامە لەگەڵ ووڵاتانی دراوسێ بۆ بەردەوامی کارە بازرگانیەکان و جوڵەی بازرگانی کاریگەری لەسەر دروست نەبێت”.
ڕاشیگەیاند” لەئێستادا کاری بازرگانی لە مەرزەکانی پەروێزخان سەرتەک و باشماخ ئاساییە، ھاتوچۆی ئۆتۆمبێل و بارھەڵگرەکان بەردەوامە مانۆڕی سەربازی ئێران و عێراق کاریگەری لەسەر کارە بازرگانیەکان زۆر نەبووە ھەمو شتێک وەک ڕۆژانی ئاساییە”.
ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ھەمو لایەک دڵنیا دەکاتەوە لەگەڵ یەکێتی ژوورە بازرگانیەکان بەردوام لە پەیوەندیداین لەگەڵ نوێنەری ووڵاتان ، بەتایبەت ئێران و تورکیا بۆ بەردەوامی لەکاری بازرگانی کە ئەوانیش ھاوڕان لەگەڵماندا بۆ بەردەوامی لە کارە بازرگانیەکان.