بازگانی نێوان کوردستان و عێراق دەستی پێکردەوە

 دوای راوەستانی بۆ ماوەی پێنج رۆژ، ئەمڕۆ(دوشەممە) کارە بازرگانییەکان لەنێوان ھەرێمی کوردستان و بەغداد دەستیپێکردەوە.
سیروان محەمەد سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی  ڕایگەیاند” کاری بازرگانی لە نێوان شارەکانی کوردستان و عێراق ماوەی پێنج ڕۆژە ڕاوەستاوە خۆشبە ختانە بە ھەوڵی یەکێتی ژورە بازرگانیەکانی کوردستان و عێراق و بەدواداچونەکانمان تواندرا ئەمڕۆ ڕۆشتن و ھاتن دەست پێبکاتەوە”.

وتیشی” لەمڕۆ دووشەمەوە بە سەدان ئۆتۆمبێلی بار ھەڵگر لە شارەکانی خواروی عێراقەوە ھاتون بۆ سلێمانی تا دەستکەنەوە بەکاری بازرگانی و بردنی کەرەستە بینا سازیەکان و خۆراکیەکان کەئەمەش جوڵەیەکی گەورە دەخاتەوە بازاڕ و کارە بازرگانیەکان بەردەوام دەبێت”.

ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی دڵنیای دەداتە ھاوڵاتیان و بازرگانان کە بەردەوامە لە ھەوڵەکانی بۆ ئاسایکردنەوەی کارە بازرگانیەکان.