ئه‌نیمه‌یشنێكى كوردى له‌گه‌وره‌ترین هه‌رێمى ئه‌مریكا نیشان ده‌درێ


فیلمی ئه‌نیمه‌یشنى كوردى (بێده‌نگى ئاسمان) له‌ده‌رهێنانى جوبرائیل ئه‌بوبه‌كر له‌فێستیڤاڵێكى سینه‌مایى نێوده‌وڵه‌تى له‌وڵاتى  ئه‌مریكا به‌شدارى پێشبڕكێى سه‌ره‌كى ده‌كات‌و كێبڕكێى بردنه‌وه‌ى خه‌ڵات ده‌كات. 

ده‌رهێنه‌ر جوبرائیل ئه‌بوبه‌كر له‌باره‌ى به‌شدارى فیلمه‌كه‌ى له‌و فێستیڤاڵه‌دا رایگه‌یاند “فیلمه‌كه‌ به‌شدارى له‌فێستیڤاڵى فیلمى باكورى پۆرتلاند له‌وڵاتى ئه‌مریكا ده‌كات‌و كێبڕكێى بردنه‌وه‌ى خه‌ڵات ده‌كات”.

 وتیشى “فێستیڤاڵه‌كه‌ رۆژى 14ى تشرینى یه‌كه‌مى 2017 له‌شارى پۆرتلاند كه‌ گه‌وره‌ترین شارى هه‌رێمى ئۆریگۆنى وڵاتى ئه‌مریكایه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌چێت”. 

 (بێده‌نگى ئاسمان) نوێترین به‌رهه‌مى سینه‌مایى ده‌رهێنه‌ر جوبرائیل ئه‌بوبه‌كره‌ و به‌سپۆنسه‌رى عه‌باس فازڵ عه‌بدولره‌حمان خاوه‌نى زانكۆى نۆلج به‌رهه‌مهێنراوه‌ و له‌ماوه‌ى ته‌نها 3مانگدا به‌شدارى له‌زیاتر له‌ 30 فێستیڤاڵى سینه‌مایى جیهانى، كردوه‌ و چه‌ند خه‌ڵاتێكیشى پێبه‌خشراوه‌. 

سیناریۆى فیلمه‌كه‌ پشتیوان عه‌بدوڵا نوسیویه‌تى‌و كارى گرافیك‌و ده‌نگ له‌لایه‌ن سه‌باح شه‌هدى كارى موزیكى فیلمه‌كه‌ش رامتین لهۆنى جێبه‌جێى كردوه‌، ماوه‌ى فیلمه‌كه‌ 100 چركه‌یه‌ و به‌رهه‌مى ساڵى 2017-یه‌.