لیژنەی هەناردەكاری ئوردن رایدەگەیەنێت، ”هەناردەكردنی بەرهەمی پیشەسازی وڵاتەكەی بۆ عیراق لەرێگەی دەروازەی تریبیلەوە دەست پێدەكاتەوە”.
حەسەن سەمادی سەرۆكی لیژنەی چاودێریكردنی هەناردەی ئوردن بۆ عیراق رایگەیاند، ”ماوەی چەند هەفتەیەكە هەناردەكردنی سەوزەو میوەی وڵاتەكەی بۆ عیراق لەرێگەی دەروازەی تریبیلەوە دەستی پێكردوەتەوە، لە ئیستاشدا 20 ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر ئامادەكراوە بۆ ئەوەی بەرهەمی پیشەسازی بۆ بازاڕەكانی عیراق بگوازنەوە”.
ئاماژەی بەوەشكرد، پرۆسەی هەناردەكرنی بەرهەمی پیشەسازی ناوخۆیی ئوردن بۆ عیراق تاوەكو سەر سنووری نێو هەردوو وڵات دەبێتو دواتر دەدرێتە ئۆتۆمبێلە بار هەڵگرەكانی عیراق.دەروازەی تریبیلی نێوان عیراقو ئوردن لە ساڵی 2015وە بەهۆی ناسەقامگیری دۆخی ئەمنیەوە داخرا، بەڵام ماوەی چەند هەفتەیەكە بەرەسمی كراوەتەوەو جموجۆڵی بازرگانیو هاتوچۆكردنی گەشتیاراا دەستی پێكردوە.