وەزارەتی
شارەوانی و گەشتوگوزار ڕایدەگەیەنێت هیچ ڕێگریەک لە هاتنی گەشتیاران بۆ کوردستان
نوبووە و هەولدان بۆ فراوانکردنی گەشتی هاولاتیان زیاتر دەکرێت.
لە بەیاننامەیەکی ده‌سته‌ی گشتیگه‌شتوگوزاری
هه‌رێمی كوردستان ئەوەهاتووە” دوای بڕیاره‌كانی
حكومه‌ت و په‌رله‌مانی عێراق ده‌نگۆی رێگریكردن له گه‌شتی كۆمپانیاكانی عێراق بۆ
هه‌رێمی كوردستان بڵاوبووه‌وه، دوای به‌دواداچوونی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار/ده‌سته‌ی
گشتی گه‌شتوگوزاری هه‌رێمی كوردستان ده‌ركه‌وت كه هیچ بریارێكی له‌م جۆره ده‌رنه‌چووه،
بۆیه چاوه‌روان ده‌كرێت كۆمپانیاكانی گه‌شتیاری عێراق له هێنانی گه‌شتیاری بۆ هه‌رێمی
كوردستان به‌رده‌وام بن. له ئه‌نجامی به‌دواداچوونه‌كه‌دا له په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی به‌رێوه‌به‌ری گشتی له ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزاری
عێراق مه‌حمود زوبێدی ره‌تی كرده‌وه له لایه‌ن ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزاری عێراق بڕیاری
رێگری كردن بۆ هه‌رێمی كوردستان له كۆمپانیاكانی عێراق درابێت”.
ئاماژە
بەوەشکراوە” لێره‌وه رایده‌گه‌یه‌نین كه وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار/
ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزاری هه‌رێمی كوردستان سه‌رقاڵی زیاتر رێكخستنی گه‌شته‌كان و په‌ره‌پێدانی
كه‌رتی گه‌شتیاریه بۆیه بانگهێشتی كۆمپانیاكانی
عێراق ده‌كات و دیدارێك له شاری هه‌ولێر ساز ده‌كات و به‌دواداچوون بۆ پێداویستی
و كێشه‌كانیان ده‌كات و رێكاری گونجاو بۆ زیاتر دابینكردنی خزمه‌تگوزاری بۆ گه‌شتیار
و كۆمپانیاكانی گه‌شتیاری ده‌گرێته‌به‌ر”.
ده‌سته‌ی
گشتی گه‌شتوگوزاری هه‌رێمی
كوردستان ڕشیدەگەیەنن هه‌موو لایه‌كیش دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه هه‌رجۆره بڕیارێكی له‌م
جۆره زیانی دوولایه‌نه‌ی لێده‌كه‌وێته‌وه و كۆمپانیاكانی گه‌شتیاری عێراق یه‌كه‌م
لایه‌نن كه زیانیان پێده‌كه‌وێت و هاوڵاتیانی عێراقیش ده‌كه‌ونه ژێر گوشارێكی ده‌روونی
و كۆمه‌ڵایه‌تی چونكه شوێنه گه‌شتیاریه‌كانی هه‌رێمی كوردستان نزیكترین و
ئاسووده‌ترین و كه‌مخه‌رجیترین ناوچه‌ی گه‌شتیاری جیهانن بۆ دانیشتوانی عێراق.
لەکۆتایدا
دەڵێن” به پێویستیشی ده‌زانین به هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان رابگه‌یه‌نین
كه به دابوونه‌ریته جوانه‌كانیان پێشوازی له گه‌شتیاران بكه‌ن و هیچ ره‌فتارێكی
نه‌شیاو به‌رامبه‌ر گه‌شتیاران پیشان نه‌ده‌ن و گه‌شتیاران دڵنیا بكه‌نه‌وه كه
دانیشتوانی كوردستان به میواندۆستی و لێبورده‌ی ناسراون”.