هه‌نارده‌ی نه‌وتی خاوی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه و رۆژانە كه‌شتییه نه‌وت هه‌ڵگره‌كان له به‌نده‌ری جیهانه‌وه 569 هەزار بەرمیل نەوت كوردستان ده‌گوازنه‌وه.
به‌پێی ئامار یپێگەی ئەلكترۆنی تانكه‌ر تراكه‌ر كه تایبه‌تمه‌نده به چاودێری گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی خاو و بڕی هه‌نارده‌كراوی وڵاتان به‌رێگای نه‌وت هه‌ڵگری ده‌ریایی، بڵاوكراوه‌ته‌وه “له دوای راپرسیه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان لەبەرواری 2017/9/25 و له ماوه‌ی 5 رۆژی رابردو، كوردستان بڕی 553 هه‌زار به‌رمیل رۆژانه نه‌وتی خاوی له رێگه‌ی به‌نده‌ری جیهانه‌وه هه‌نارده كردوه و كڕیارانی نه‌وتی خاوی كوردستان دوای راپرسیه‌كی هه‌رێمی كوردستان بۆ سه‌ربه‌خۆیی هه‌ریه‌ك له وڵاتانی كرواتیا ، ئیتالیا و ئیسرائیل بووه.
تا ئه‌مڕۆش هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی كوردستان به‌رده‌وامه و هیچ كێشه‌یه‌ك نه‌هاتۆته پێش و سه‌رچاوه‌یه‌كیش له به‌شی به‌رهه‌مهێنانی كۆمپانیای كار گروپ به ئاژانسی وزه نیوزی راگه‌یاندوه، ”سه‌رجه‌م كێڵگه نه‌وتیه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم له كه‌ركوك له دۆخی ئاسایی هه‌نارده‌كردنی دایه به كێڵگه‌كانی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه”.
بەردەوامی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان لەكاتێكدا رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا هەرەشەی راگرتنی نەوتی هەرێمی كوردستان دەكات و حەیدەری عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراقیش پشتیوانی ئەو هەوڵەی ئەردۆغان دەكات .