لەبارەی راگرتنی هێڵەكانی ئینتەرنێتەوە لەلایەن بەغداوە رونكردنەوە دەدرێت


وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن لە هەرێم لەبارەی ڕاگرتنی هێڵەكانی ئینتەرنێت لەلایەن بەغداوە روونكردنەوە دەدات و رایدەگەیەنێت، بەغدا دەسەڵاتی راگرتنی هێڵەكانی ئینتەرنێتی نییە.

ئومێد محەمەد وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندن لەهەرێم رایگەیاندووە”دەنگۆی ڕاگرتنی هێڵەكانی ئینتەرنێتی هەرێم لەلایەن بەغداوە دوورە لەراستییەوەو هیچ بڕیارێكی لەوشێوەیەش بۆ هەرێم نەهاتووە”.

ئاماژەی بەوەشكردووە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی” هەر بڕیارێكی بۆ راگرتنی هێڵەكانی ئینتەرنێت لەبەغداوە بدرێت جێبەجێ نابێت، چونكە بەغدا دەسەڵاتی ڕاگرتنی هێڵەكانی ئینتەرنێتی هەرێمی نییە”.