نرخی ئه‌مپێری كاره‌بای مۆلیده‌ی ئه‌هلی گه‌ڕه‌كه‌كان بۆ مانگی ئه‌یلول 46 چل و شه‌ش دینار ده‌بێت، هاوكات خشته‌ی پێدانی كاره‌بای مۆلیده ئه‌هلییه‌كان له سنوری پارێزگای سلێمانی بۆ مانگی تشرینی یه‌كه‌م (10) دانرا.
پێشنیوه‌رۆی ئه‌مڕۆ 2017.9.30، له دیوانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی به‌سه‌رپه‌رشتی ئاوات محه‌مه‌د قائیمقامی سلێمانی و به ئاماده‌بوونی سالار حسام ا‌لدین به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كاره‌بای سلێمانی و به‌ڕێوه‌به‌ری چاودێری بازرگانی سلێمانی و ئاسایشی ئابلووری و كۆمه‌ڵه‌ی داكۆكی له موه‌لیده ئه‌هلیه‌كان كۆبوونه‌ویه‌ك سازكرا بۆ دیاریكردنی نرخی ئه‌مپێری موه‌لیده و دانانی به‌رنامه‌ی موه‌لیده ئه‌هلیه‌كانی بۆ مانگی 10 .
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌ره‌چاوكردنی نرخی گازۆیل له بازاڕ و له‌سه‌ر بنه‌مای سه‌عاته‌كانی ئیشپێكردنی مۆلیده‌كان و نرخی كاژمێرێك ئه‌مپێره‌ی مۆلیده ئه‌هلییه‌كانی به 46 چل و شه‌ش دینار بۆ مانگی ئه‌یلول دیاریكرا.
به‌رنامه‌ی كارپێكردنی مۆلیده ئه‌هلیه‌كانیش له مانگی نشرینی یه‌كه‌م (10)دا رۆژانه‌ی له‌نێوان سه‌عات 1ی پاشنیوه‌رۆ بۆ 1ی شه‌و ده‌بێت، هه‌ركات كاره‌بای نیشتمانی كوژایه‌وه كار به مۆلیده‌كان بكه‌ن و نابێت 15 ده‌قیقه زیاتر دوا بكه‌وێت.
سه‌باره‌ت به نرخی ئه‌مپێریش به‌هۆی ئه‌وه‌ی نرخی كاركردنی موه‌لیده ئه‌هلیه‌كان جیاوازه له نێوان و 250 بۆ 280 سه‌عات كاریان له مانگی ئه‌یلولدا كاریان كردوه، سه‌عاتێك ئه‌مپێری مۆلیده‌ی ئه‌هلی به 46 چل شه‌ش دیناره دیاریكراوه، نرخی ئه‌مپێرێك له گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ره‌كێكی تر جیاواز ده‌بێت.