ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌هۆی ئه‌و ئاڵۆزییه‌ی كه ئێستا له عێراقدا دروست بووه ، به ته‌واوی دیار نییه كه بودجه‌ی ئه‌مساڵی عێراق چ كاتێك په‌سه‌ند ده‌كرێت.
نه‌جیبه نه‌جیب ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند،، لیژنه‌كه‌یان له دانیشتنه‌كانی بۆ دڕشتنهوه و ئاماده‌كردنی راپۆرتی كۆتایی بودجه‌ی ئه‌مساڵ به‌رده‌وامه ،،
گووتیشی ئه‌گه‌ر هاتوو باردۆخی سیاسیی ئێستای عێراق درێژه بكێشێت و په‌رله‌مانتاران ئاماده‌ی دانیشتنه‌كان نه‌بن،، ئه‌وا په‌سه‌ندكردنی بودجه‌ی ئه‌مساڵ بۆ كاتێكی نادیار دوا ده‌كه‌وێت.