دوابه‌دواى ده‌ركردنى بڕیارى راگرتنى گه‌شته ئاسمانییه‌كانى هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن به‌غداوه، ده‌نگۆى ئه‌وه بڵاو بوونه‌وه‌ى، داخرانى ده‌روازه‌ى سنووریه‌كانیش بگرێته‌وه، به‌رپرسانى مه‌رزى نێوده‌وڵه‌تیى حاجى ئۆمه‌ران ئه‌و ده‌نگۆیانه ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه و ده‌ڵێن، جموجۆڵ ئاساییه.
فه‌رزنگ ئه‌حمه‌د به‌ڕێوه‌به‌رى شاره‌دێى حاجى ئۆمه‌ران له سنوورى هه‌ولێر راگه‌یاند، ”هاتن و چوون و جموجۆڵى بازرگانى و گه‌شتیارى له مه‌رزى نێوده‌وڵه‌تیى حاجى ئۆمه‌ران ئاساییه و هیچ كێشه و گرفته‌ك بوونى نییه”.
هه‌روه‌ها ئه‌و به‌رپرسه‌ى حاجى ئۆمه‌ران ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا، هیچ بڕیارێكمان له‌سه‌ر راگیران و داخرانى ده‌روازه‌كه به فه‌رمى بۆ نه‌هاتووه، ئه‌وه‌ى بڵاو ده‌كرێته‌وه ته‌نیا ده‌نگۆیه‌كى بێ بنه‌مان.
ئه‌مه له كاتێكدایه، حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ره‌تى كردووه‌ته‌وه كه ده‌روازه سنوورییه‌كان بخاته ژێر كۆنتڕۆڵى عێراق و پابه‌ندى هیچ جۆره بڕیارێكى له‌و جۆره نابن.
له‌لاى خۆشیه‌وه، مه‌سعوود باتێلى سه‌رپه‌رشتیاری ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی حاجی ئۆمه‌ران دڵنیایی ده‌داته خه‌ڵكی كوردستان و كۆمپانیا و بازرگانه‌كان كه جموجۆلی بازرگانی به‌ردوامی هه‌یه له ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی حاجی ئۆمه‌ران و ئاشكراشى كرد، له ده‌روازه‌ى نێو ده‌وڵه‌تى حاجى ئۆمه‌ران وه‌ك رۆژانى پێشتر جموجۆڵ له هه‌موو بواره‌كان ئاساییه.
رۆژی چوارشه‌م 27ی ئه‌یلوول، په‌رله‌مانی عه‌ره‌بیی عێراق به ئاماده‌بوونی حه‌یده‌ر عه‌بادی، كۆ بوونه‌وه و 13 بڕیاریان دژی كورد ده‌ركرد، ئه‌وه‌ش وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك به‌رامبه‌ر ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان كه به‌پێی ئه‌نجامه‌كانی 92% زیاتر ده‌نگی “به‌ڵێ” بۆ سه‌ربه‌خۆیی دراوه.