ژمارەی ملیۆنێرەكانی جیهان بۆ 16 ملیۆن‌و 500 هەزار كەس زیادیكردوە


 راپۆرتێكی نێودەوڵەتی ئاشكرایكردوە، ژمارەی ملیۆنێرەكانی جیهان بۆ 16 ملیۆن‌و 500 هەزار كەس زیادیكردوەو كۆی سامانەكەشیان گەیشتۆتە 63 ترلیۆن‌و 500 ملیار دۆلار.

كۆمپانیای (كاپاجیم ینی) بۆ راوێژكاری كە بارەگاكەی لە پاریسی پایتەختی فەرەنسایە رایگەیاندوە، لەساڵی 2016دا ملیۆنێك‌و 150 هەزار كەس لەسەرانسەری جیهاندا بۆنەتە ملیۆنێر، بەو شێوەیەش ژمارەی ملیۆنێرەكانی بەرێژەی لەسەدا 8 زیادیانكردوە.

راپۆرتەكە راشیگەیاندوە، زۆرینەی ئەو كەسانەی كە ساڵی رابردوو بوونەتە ملیۆنێر لە ئەمریكاو ژاپۆن‌و ئەڵمانیاو چین نیشتەجێن، لەسەر بنەمای ساڵانەش  سامانی ئەو كەسە دەوڵەمەندانە بەرێژەی لەسەدا 8 زیادیكردوە، پێشبینیش دەكات تا ساڵی 2025 سامانەكەیان 100 ترلیۆن دۆلار تێپەڕێنێت.