وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ڕایدەگەیەنێت، ”لە هەردوو فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و سلێمانی گەشتەكان ئاسایین، و خاڵە سنوورییەكانیش، كارى ئاسایی خۆیان ده‌كه‌ن”.
مەولود باوەمراد، وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ڕایگه‌یاند “لەگەل وەزیری گواستنەوەی عێراق گفتوگۆمان كرد و پێی وتین تائێستا هیچ بریارێكمان لەبارەی راگرتنی گەشتە ئاسمانییەكانی هەرێم، نەداوە”.
روونی كردەوە، لە هەردوو فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و سلێمانی گەشتەكان ئاسایین، وتیشی: “به‌و شێوه‌یه بەئاسانی گه‌شته‌كان راناگیرین، چونكە كۆمپانیاكانی جیهان ئەوە قه‌بووڵ ناكەن”.
له‌باره‌ی كۆمه‌ڵگای خاڵه سنوریه‌كانیشه‌وه، وه‌زیری گواستنه‌وه و گه‌یاندن بە میدیاكانى یه‌كگرتووی ڕاگه‌یاند “هیچ ڕێكارێك به‌رانبه‌ر ده‌روازه سنووریه‌كان، بۆ داخستنیان نه‌گیراوه‌ته به‌ر”.
دووپاتی دەكاتەوە، لێدوانى هەندێك له بەرپرسانی عێراق و وڵاتانی دراوسێ، تەنها گوتاری سیاسین و هیچ رێكارێك ئەنجام نەدراوە.