ئێران؛ نرخی‌ كاڵاكان له‌به‌رزبوونه‌وه‌دایه‌

له‌شاره‌كانی خۆرهه‌ڵاتی كوردستان، هاوڵاتییان بۆ دابینكردنی پێداویستییه‌كانی ڕۆژانه‌ی خۆیان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو ڕووبه‌ڕووی گرفت بوونه‌ته‌وه‌.
سایتی nna  بڵاویكردۆتەوە،كە به‌گوێره‌ی‌ ئه‌و ڕاپۆرتانه‌ی له‌شاره‌كانی ورمێ‌و سه‌قزه‌وه‌ بۆ هه‌واڵده‌ریی كورپا گه‌یشتوون ، كه‌میی مادده‌ خۆراكییه‌كان له‌فرۆشگه‌كان گه‌یشتوونه‌ته‌ ئاستێكی قه‌یراناوی‌و هاوڵاتییانی ڕووبه‌ڕووی كێشه‌ كردووه‌ته‌وه‌، له‌شاری سه‌قز مانگرتنی قه‌سابه‌كان بووه‌ته‌ هۆی به‌رزربوونه‌وه‌ی نرخی كیلۆیه‌ك گۆشت بۆ (٣٠) هه‌زار تمه‌ن.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌شاری سه‌قزه‌وه‌ به‌ په‌یامنێری كورپای ڕاگه‌یاندووه‌، هێزه‌ ئه‌منییه‌كان كۆمه‌ڵێك له‌قه‌سابه‌كانیان ناچاركردووه‌، كه‌ دووكانه‌كانیان بكه‌نه‌وه‌، ژماره‌یه‌ك له‌قه‌سابخانه‌ش له‌لایه‌ن هێزه‌ئه‌منییه‌كانی ئێرانه‌وه‌ داخراون.