هەدیە یوسف: هەموو دەروازەكانی رۆژئاوای كوردستان بەرووی باشووردا دەكەینەوە

 (هەدیە یوسف) هاوسەرۆكی سیستمی فیدڕاڵی رۆژئاواو باكووری سوریا رایگەیاند، لە ئەگەری هەر گەمارۆیەك بۆ سەر باشووری كوردستان، هەموو دەروازەكانی رۆژئاوای كوردستان بەرووی باشووردا دەكەینەوە.

 (هەدیە یوسف) لە تویتێكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویكردۆتەوە، لە ئەگەری هەر گەمارۆ و مەترسیەك بۆ سەر باشووری كوردستان، دەروازەی سێمالكا و هەموو دەروازەكانی تری رۆژئاوای كوردستان بەرووی باشووری كوردستاندا دەكەینەوە و شكست بە سیاسەتی رژێمی توركیا  دەهێنین.

 هاوسەرۆكی سیستمی فیدڕاڵی رۆژئاواو باكووری سوریا ئەوەشی خستۆتەروو، كە كورد لە رۆژئاوای كوردستان، سیاسەت بۆ تێركردن و تەكمیلەكردنی ژیانی خەڵك دەكات نەك بۆ بازرگانی و سك هەڵگوشین.