داخستنی سنوره‌كانی نێوان عێراق‌و هه‌ریه‌ك لهئوردنو سوریا به‌رده‌وامی هه‌یه، حكومه‌تی به‌غدا تۆمه‌تبار ده‌كرێت به‌وه‌ی، ده‌یه‌وێت له‌ڕێگه‌ی داخستنی سنوره‌كانه‌وه ئابوری ئێران له‌قه‌یران ڕزگار بكات، هه‌روه‌ها زیانیش به‌ئابوری عێراق ده‌گه‌یه‌نێت.
(مه‌حما خه‌لیل) ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌ئاژانسی هه‌واڵی (مه‌دا پرێس)ی ڕاگه‌یاند، داخستنی سنوره‌كان، زیان به‌ئابوری عێراق دهگهیهنێتو خه‌ڵكیش برسی ده‌كات.
هاوكات هه‌ریه‌ك له (عومه‌ر ئه‌بو ڕیشه) ئه‌مینداری گشتیی هێزه‌كانی سه‌حوه‌ی عێراق‌و (عه‌لی حاته‌م سلێمان) ئه‌میری عه‌شائیره‌كانی دلێم ڕایانگه‌یاند، داخستنی سنوره‌كان، زیان به‌ئابوری عێراق دهگهیهنێتو ڕۆژانه زیانی ملیارێك دینار له‌عێراق ده‌دات.
ئه‌میری عه‌شائیره‌كانی دلێم حكومه‌تی به‌غدای تۆمه‌تباركرد به‌وه‌ی، ده‌یه‌وێت له‌ڕێگه‌ی ده‌روازه سنورییه‌كانه‌وه ئابوری ئێران له‌قه‌یران ده‌رباز بكات.
له‌لایه‌كی تره‌وه، (ماجد سوری) پسپۆڕی بواری ئابوری له‌عێراق هۆشداریدا له‌وه‌ی داخستنی سنوره‌كان له‌گه‌ڵ ئوردن، جگه له‌وه‌ی، زیانێكی گه‌وره‌ی بۆ ئابوری عێراق هه‌یه، په‌یوه‌ندییه ئابورییه‌كانی نێوان به‌غداو عه‌ممانیش ئاڵۆز ده‌كات.