سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامییه‌تی قه‌زای مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت ”هاولاَتیان دڵنیاده‌كه‌ینه‌وه قه‌یرانی به‌نزین له سلێمانی بوونی نییه”.
سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی راگه‌یه‌نراوێكی بلاَوكرده‌وه‌و ده‌ڵێت له بۆنه‌كاندا قه‌ره‌باڵغی به‌نزینخانه‌كان ده‌بینرێت ئه‌مه مانای ئه‌وه نیه كه قه‌یرانی نه‌بوونی سوته‌مه‌نی هه‌یه، و به‌هۆی زۆری خواست له‌سه‌ر هه‌ر كالاَ و شمه‌كێك ده‌بێته هۆی به‌رز بوونه‌وه‌ی نرخه‌كه‌ی.
له‌و باره‌یه‌وه گۆران قادر سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ت ووتی: له‌ترسی دروست بوونی قه‌یرانی به‌نزین، ژماره‌یه‌كی زۆری هاولاَتیان به‌نزین له ماڵه‌وه یان له‌ناو ئوتومبێله‌كانیان و به‌ده‌به عه‌مباری ده‌كه‌ن، كه هه‌بوونی ئه‌و بڕه زۆره له سوته‌مه‌نی مه‌ترسی بۆسه‌ر ژیانیان دروست ده‌كات.
سه‌باره‌ت به گرانی نرخیش گۆران قادر ووتی: لیژنه‌ی سوته‌مه‌نی سه‌ربه‌لیژنه هاوبه‌شه‌كان له ئه‌ركدان و كاری خۆیانكردوه هیچ گرفتێكی زه‌ق و دیار یان هیچ سكاڵایه‌كمان بۆ نه‌هاتوه، به‌نزینیش ئێستا بازرگانییه هه‌ركات خواستی زۆری له‌سه‌ر بێت كاریگه‌ریی له‌سه‌ر نرخه‌كه‌ی ده‌بێت، هاولاَتیان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه كه كێشه‌ی نه‌بوونی یان دروست بوونی قه‌یرانی به‌نزین له شاری سلێمانی دا بوونی نیه.