هه‌رێمی كوردستان ده‌نگ بۆ سه‌ربه‌خۆیی ده‌دات كه یه‌كێك له گرنگترین بنه‌ماكانی ئه‌وه‌یه ده‌ستت به گیرفانی خۆت رابگات. لێكدانه‌وه ئابوورییه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه كورد كێشه‌ی گیرفانی نابێت، بگره ده‌توانێ ببێت به یه‌كێك له وڵاته ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی دنیا به مه‌رجێك ژیرانه ئابوورییه‌كه‌ی دابڕێژێته‌وه.
گرنگترین هۆ كه وای كرد هه‌رێمی كوردستان بیر له سه‌ربه‌خۆیی بكاته‌وه، رێك پرسی گیرفان بوو. كوردستان و حكوومه‌تی عێراق كه دوای راگه‌یاندنی فیدراڵی بڕیار بوو پێكه‌وه له سندووقێكی داهات سوود وه‌ربگرن و وڵات پێش بخه‌ن، به‌ڵام عێراق به‌ڕه‌كه‌ی له‌ژێر پێی كورد ده‌رهێنا و وه‌ك ئه‌وه‌ی خێر به گه‌لی كورد بكات مانگانه مووچه‌یه‌كی به كه‌موكورتییه‌وه بۆ ده‌نارد كه زۆر جار به‌شێك له مووچه‌كه‌ی به بیانووی جیاواز ده‌بڕی.
كورد تا ساڵ 2014 به هه‌ر شێوه‌یه‌ك ئه‌و دۆخه‌ی ته‌حه‌مول كرد، به‌ڵام حكوومه‌تی عێراق به‌و ئامانجه‌ی كورد به ته‌واوی بكات به كۆیله‌ی خۆی، سه‌رجه‌م بودجه‌كه‌ی بڕی و ئه‌وه‌ش كوردی هان دا هه‌ر ئه‌وكات رێی خۆی جیا بكاته‌وه و ئابووری سه‌ربه‌خۆ هه‌ڵبژێرێت.
له‌و رێیه كورد تووشی كۆمه‌ڵێك ته‌نگوچه‌ڵه‌مه بوو، به‌ڵام له‌سه‌ر پێی خۆی وه‌ستا، نرخی نه‌وت شكا، شه‌ڕی داعش سه‌پێنرا و ته‌نگژه‌ی دارایی دروست بوو، دوو ملیۆن ئاواره‌یش رووی تێ كرد، به‌ڵام ئامانجی به كۆیله‌بوون بۆ عێراق به‌دی نه‌هات. كورد له خراپترین ساڵانی داراییدا توانی ئه‌وه بسه‌لمێنێت به‌و داهاته‌ی هه‌یه‌تی ده‌توانێت له‌سه‌ر پێی خۆی بوه‌ستێت و ته‌نانه‌ت هه‌وڵی گه‌شه‌سه‌ندنیش بدات. ئه‌گه‌رچی ژیان سه‌خت بوو.
كوردستان خاوه‌نی نزیكه‌ی شه‌ش تریلیۆن سێجا گازی سروشتی یه‌ده‌گ و 45 ملیار به‌رمیل نه‌وتی یه‌ده‌گه، جگه‌له‌مه له سه‌رجه‌م كه‌رته‌كانی تریشی ده‌وڵه‌مه‌نده، ئه‌گه‌ر ئاوڕی رژدیان لێ بداته‌وه. دكتۆر عه‌بدوڵا پشده‌ری پسپۆڕی ئابووری، بۆ “وشه” ئه‌وه ده‌خاته ڕوو كه له كاتی راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی، كوردستان گه‌شه ئابوورییه‌كه‌ی له جاران خێراتر ده‌بێت به مه‌رجێك ئیداره‌یه‌كی حه‌كیمانه‌ی هه‌بێت و له‌سه‌ر بنه‌مای توێژینه‌وه و لێكۆڵینه‌وه كار له‌سه‌ر ئابووری و سه‌رجه‌م داهاته‌كانی بكات.
كوردستان ده‌وڵه‌مه‌نده و جگه له وزه، له سه‌رجه‌م كه‌رته‌كانی كشتوكاڵ، پیشه‌سازیی، گه‌شتوگوزار و بازرگانی ده‌توانێت داهاتێكی زۆر ده‌سته‌به‌ر بكات. جیا له‌وه وه‌ك ئه‌و پسپۆڕه ئابوورییه ئاماژه‌ی پێ كرد “ژماره‌ی دانیشتووانی كوردستان به‌راورد به توانا ئابوورییه‌كه‌ی زۆر كه‌مه و كوردستان نه‌ك پێنج تا شه‌ش ملیۆن كه‌س، به‌ڵكو به‌و داهاته‌ی له سه‌رجه‌م كه‌رته‌كان ده‌ستی ده‌كه‌وێت، ده‌توانێت ژیانێكی خۆش بۆ سه‌رووی 15 ملیۆن كه‌س دابین بكات”.
به بۆچوونی پشده‌ری، كوردستان ده‌توانێت رێچكه‌ی هه‌ریه‌ك له سه‌نگاپوورا، كۆریای باشوور و هۆنگ كۆنگ بگرێته به‌ر و ئه‌گه‌ر حه‌كیمانه كار بكات وڵاتێكی به‌هێزی ئابووری و پیشه‌سازیی دێنێته كایه‌وه. بۆ ئه‌م هه‌نگاوه، ئامار گرنگترین ده‌سكه‌وته كه ده‌بێت حكوومه‌تی كوردستان ئه‌نجامی بدات، بزانێت داهاته‌كانی چه‌ندن و خه‌رجییه‌كانی چین، دواتر پلان دابنێت بۆ ئه‌وه‌ی ئابوورییه‌كه‌ی پێش بخات.
به‌شێك له هاووڵاتییان ترسیان له‌وه‌یه له كاتی سه‌ربه‌خۆیی، كورستان ئابوورییه‌كی لاوازی هه‌بێت، به‌ڵام پسپۆڕانی ئابووری خه‌ڵك دڵنیا ده‌كه‌نه‌وه به گرتنه‌به‌ری سیاسه‌تی ئابووری ژیرانه، كوردستان ده‌توانێت ببێت به وڵاتێكی پێشكه‌وتووی ئابووری.
دكتۆر عیزه‌ت سابیر سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئابووری و دارایی په‌رله‌مانی كوردستان، روونی كرده‌وه كه ئه‌گه‌ر هه‌ر به عه‌قڵیه‌تی رابردوو بمانه‌وێت ئابووری پێش بخه‌ین، ئه‌وا كێشه‌كان گه‌وره‌تر ده‌بن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به عه‌قڵیه‌تێكی نویێ ئابووریی كار بكرێت، داهاته‌كان دیار بن، پلان دابنرێت، كوردستان له‌ڕووی ئابوورییه‌وه ده‌توانێت له‌سه‌ر پێی خۆی بوه‌ستێت و ساڵ به‌ساڵ ئابوورییه‌كه‌ی به‌هێزتر بكات.