وەزیری گەیاندن وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت ”گەشتە ئاسمانیەكان ڕانەگیراون و بەئاسانیش راناگیرین چونكە كۆمپانیاكانی جیهان ئەوە قبول ناكەن”.
مەولود باوەمراد، وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی حكومەتی هەرێم بەمیدیای حیزبەکەی رایگەیاند “كەمیك پێش ئێستا لەگەل وەزیری گواستنەوەی عێراق گفتو گۆمان كرد رایگەیاند تائێستا هیچ بریارێكمان لەبارەی راگرتنی گەشتە ئاسمانیەكانی هەرێمەوە نەداوە”.
وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی حكومەتی هەرێم وتیشی” ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانیەكان زیان بە كۆمپانیاكانی گواستنەوە دەگەیەنێت و ئەمەش كارێكی ئەستەمە بۆ راگرتنی هێلی فرۆكەوانی هەرێمی كوردستان و وابەئاسانیش راناگیرێن چونكە كۆمپانیاكانی جیهان ئەوە قبول ناكەن.”
مەولود باوەمراد ئاماژەی بەوەشدا” بۆماوەیەكی كاتی هێلی فرۆكەوانی ئێران گەشتەكانی راگرتوە بەتەواوەتی ئەوەی نەوتوە كە گەشتەكانی رادەگرێت.”