سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی دڵنیایی ده‌داته هاوڵاتیان كه هیچ قه‌یرانێكی سووته‌مه‌نی و شمه‌ك له ئارادا نیه و ته‌نها داواكاری له‌سه‌ریان زیادی كردووه.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 24-9-2017 له شاری سلێمانی به‌هۆی نزیك بوونه‌وه‌ی واده‌ی ڕیفراندۆم، هاوڵاتیان به‌به‌راورد به ڕۆژانی پێشتر سه‌ردانی سۆپه‌رماركێت و به‌نزینخانه‌كانیان كرد و جۆرێك له قه‌ره‌باڵغی و دڵه‌ڕاوكێی لێكه‌وته‌وه، به‌ڵام گۆران قادر سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی دڵنیایی دایه هاوڵاتیان كه هیچ كه‌میه‌ك له سووته‌مه‌نی و شمه‌ك له ئارادا نیه.
سه‌باره‌ت به قه‌ره‌باڵغی به‌نزینخانه‌كانیش بە میدیای یەکێتی راگەیاند: ئێمه ئه‌مڕۆ سه‌ردانی به‌نزینخانه‌كانمان كردووه، وه‌ك ڕۆژانی تر ڕێژه‌ی پێویستی به‌نزین له‌به‌نزینخانه‌كان به كوالێتی باش هه‌بووه، هۆكاری قه‌ره‌باڵغیه‌كه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ زۆری داواكاری له‌سه‌ر سوته‌مه‌نی نه‌ك كه‌می ڕێژه‌كه.
ده‌رباره‌ی خۆراكیش گۆران قادر ڕایگه‌یاند: هیچ كه‌لوپه‌لێكی خۆراكی كه‌می نه‌كردووه‌و نرخه‌كان جێگیرن.