ڕۆمانیا خوازیاره لقی كارگه‌یه‌كی دروستكردنی تراكتۆر، به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ سه‌رمایه‌دارانی هه‌رێم، بهێنێته هه‌رێمی كوردستانه‌وه.
له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكی پارێزگای سلێمانیدا،ئه‌وه خراوه‌ته‌ڕوو، له‌دیدارێكیدا له‌گه‌ڵ (به‌هرۆز محه‌مه‌د ساڵح) پارێزگاری سلێمانی، (كوب برادا) باڵیۆزی ڕۆمانیا له‌عێراق، ویستی وڵاته‌كه‌ی بۆ كاری سهرمایهگوزاریو وه‌به‌رهێنان له‌هه‌رێمی كوردستان نیشاندا، له‌و ڕووه‌شه‌وه ڕایگه‌یاند، له‌هه‌وڵدان به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ سه‌رمایه‌دارانی هه‌رێم، لقی كارگه‌یه‌كی دروستكردنی تراكتۆری ڕۆمانی، كه بهتهكنۆلۆژیایهكی پێشكه‌وتوی ڕۆمانیو ئه‌ڵمانی به‌رهه‌مدێت، بهێننه هه‌رێمی كوردستانه‌وه.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، له‌به‌رامبه‌ردا پارێزگاری سلێمانی، پشتگیریی خۆی بۆ بیرۆكه‌ی دامه‌زراندنی ئه‌و كارگه‌یه دهربڕیو له‌و ڕووه‌شه‌وه ئاماده‌یی بۆ هه‌ر كۆمهكو هاوكارییه‌ك نیشاندا.
لهڕاگهیهندراوهكهی پارێزگای سلێمانیدا ئاماژه به‌وه‌شكراوه، پارێزگار داوای له‌باڵیۆزی ڕۆمانیا كردووه، واقیعی هه‌رێمی كوردستان‌و ئه‌و ئارامییه‌ی لێره ده‌سته‌به‌ر كراوه، بگه‌یه‌نێت بهسهرمایهدارو وه‌به‌رهێنه‌رانی وڵاته‌كه‌ی، تاوه‌كو زیاتر هانی كۆمپانیاكانی ڕۆمانیا بدرێت، بێنه هه‌رێمی كوردستان‌و له‌بواره جۆراوجۆره‌كانی سه‌رمایه‌گوزاریدا كار بكه‌ن.