پارێزگاری سلێمانی: هیچ مه‌رزێك دانه‌خراوه‌


‎ئه‌مڕۆ 25-9-2017 له‌ خوێندنگای ڕۆز عومه‌ر قه‌ڵادزێی له‌بری پارێزگاری سلێمانی له‌ كاتی ده‌نگداندا دڵنیایی دایه‌ هاووڵاتییان كه‌ هیچ قه‌یرانێك له‌ ئارادا نییه‌و وه‌ك ڕۆژانی تره‌.

عومه‌ر قه‌ڵادزێی له‌ دوای ده‌نگدانی بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: كه‌ ده‌نگدان ئه‌ركێكی نیشتمانییه‌و داوا له‌ هاووڵاتییانی شاری سلێمانی ده‌كه‌م كه‌ به‌ په‌رۆشه‌وه‌ به‌شداری له‌ ده‌نگداندا بكه‌ن.

سه‌باره‌ت به‌ دروستبوونی قه‌یرانیش وتی: هیچ قه‌یرانێك بوونی نییه‌و مه‌رزه‌كان هه‌مووی كراوه‌ن و هیچ قه‌یرانێكی سوته‌مه‌نی و شمه‌ك له‌ ئارادا نییه‌ .