سلێمانی.. نرخی به‌نزین به‌رز نه‌بۆته‌وه‌

به‌ڕێوه‌به‌ری سووته‌مه‌نی سلێمانی ئاشكرایده‌كات كه‌ نرخی به‌نزین به‌رز نه‌بۆته‌وه‌ و هیچ كێشه‌یه‌ك له‌ ئارادا نییه‌.

له‌وباره‌یه‌وه‌ محه‌مه‌د حه‌سیب به‌ڕێوه‌به‌ری سووته‌مه‌نی سلێمانی دڵنیایی دایه‌ هاووڵاتیان كه‌ له‌ئه‌گه‌ری داخستنی سنووره‌كان به‌نزینی پێویست بۆ هاووڵاتیان دابین كراوه‌.

وتیشی: نرخی به‌نزین به‌رز نه‌بۆته‌وه‌ و له‌ئێستادا هیچ كێشه‌یه‌ك له‌باره‌ی نه‌وت و به‌نزین له‌ ئارادا نییه‌.