وەزیرى بازرگانى و گۆمرگەکانى تورکیا ئەو دەنگۆیانەی ڕەت کردەوە کە دەروازەى سنوریى خابور- ئیبراهیم خەلیل لە لایەن تورکیاوە داخرابێت، هاوکات ئەوەشی وت تەنیا ڕێوشوێنی ئەمنی تووند کراوەتەوە.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، لە ڕاگەیاندنەکانی تورکیا و جیهان هەواڵی ئەوە بڵاوکرایەوە کە تورکیا لە لایەن خۆیەوە دەروازەی سنوریی خابور – ئیبراهیم خەلیلی بەڕووی هەرێمی کوردستان داخستووە.
بوڵەنت تفەنکچى، وەزیرى بازرگانى و گومرگەکانى تورکیا سەبارەت بەو پرسە لێدوانێکی بڵاو کردوەتەوە و ڕایگەیاندووە: “ئەو هەواڵانەى کەباس لەداخستنى دەروازەى سنورى ئیبراهیم خەلیل دەکەن دوورن لە ڕاستییەوە، بەڵام ڕێوشوێنى ئەمنى توندمان گرتووەتەبەر بۆ هاتوچۆکرد”.