ھەموو ئەو دەنگۆیانەی باس لە داخستنی سنورەکان دەکات ناڕاستن و ھیچ کێشەیەکی بازرگانی لەخاڵە سنوریەکاندا بونی نیە.
سیروان محەمەد سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشە سازی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت “ھەموو ھاوڵاتیانی شاری سلێمانی لەوە دڵنیادەکەمەوە ژوورەکەمان بەردەوام لە سەرخەتە لەگەڵ بەرپرسانی خاڵە سنوریەکان و لایەنە پەیوەندی دارەکانی پەیوەست بەژووری بازرگانی لەوڵاتانی دراوسێ ھیچ گرفتێکی بازرگانی دروست نەبوەو سنورەکان ئاوەڵایا”.
سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشە سازی سلێمانی ڕاشی دەگەیەنێت “ھاوڵاتیان بالەوە دڵنیابن کە ھەمو پێداویستیەک لەشارەکاندابونی ھەیە و لەڕوی خۆراکیەوە ھیچ کەمو کوڕیەکمان نیە، ھاورەکردن و ھاتنی پێداویستیەکان لە سنورەکانەوە ئاساییە و بازرگانان کاری خۆیان دەکەن و ،بەردەوامن لە ھێنانی کاڵاکانیان”.
ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی خوازیارە ڕیفراندۆم لە ھەرێمی کوردستان ببێتەمایەی خێرو خۆشی و دەستکەوتێکی گەورە بۆ گەلەکەمان و بەھێزبونی پەیوەندی زیاتر لەگەڵ تەواوی وڵاتانی جیھان.