ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە، وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە هەژماری خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر، وەڵامی لێدوانێكی ئەمڕۆ ئێوارەی حەیدە عەبادی دایەوە، كە بە هەڵە باسی لە بڕی هەناردەی نەوتی كوردستان كردبوو. داواشی كردبوو لە بەغداوە چاودێری بكرێ.
لە ڕوونكردنەوەكەی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كاندا هاتووە “حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، هه‌ڵه ده‌كات كه ده‌ڵێ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕۆژانه 900 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده ده‌كات. له‌وانه‌یه سه‌یری ژماره و داتاكانی كۆمپانیای (سۆمۆ)ی كردبێ، چونكه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕۆژانه كه‌متر له 600 هه‌زار به‌رمیل هه‌نارده ده‌كات”.
هەروەها ئاماژەی داوە “هه‌نارده‌ی نه‌وتی كوردستان و داهاته‌كه‌ی له ڕێگه‌ی ژمێریاری سه‌ربه‌خۆ و نێوده‌وڵه‌تییه‌وه چاودێری ده‌كرێت. پێویستی به‌وه نییه به‌رپرسه گه‌نده‌ڵه‌كانی به‌غدا ته‌ئیدی بكه‌ن”.
وەزارەتی سامانە سرووشتییەكانی هەرێم دەڵێ “به‌ڕێز جه‌نابی حه‌یده‌ر عه‌بادی، تكایه واز له به‌لاڕێدابردنی خه‌ڵك بێنه. ئه‌و كات كه كوردستان نه‌وته‌كه‌ی به كۆمپانیای (سۆمۆ) ده‌دا، ئێوه هێشتا ئه‌و بودجه‌تان به كوردستان نه‌دا كه رێكه‌وتنی له‌سه‌ر كرابوو”.
لە كۆتاییشدا هاتووە “به‌ڕێز عه‌بادی، خۆشحاڵین كه ژمێریاره بێ لایه‌نه‌كان ده‌توانن هه‌ڵه‌ی جه‌نابتان بسه‌لمێنن. ئێوه له‌بیرتان كرد سوپاسی كوردستان بكه‌ن بۆ دابینكردنی زیاتر له 350 مێگاوات كاره‌با بۆ مووسڵ له دوای ئازادكردنی. ئێوه چه‌ندتان به مووسڵ به‌خشی؟ هیچ!”.
جێی باسە ئەمڕۆ عەبادی لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا لە دژی ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان، چەند زانیارییەكی هەڵەی لەبارەی بڕی هەناردەی نەوتی كوردستان بڵاوكردەوە.