راگرتنی گه‌شتی فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم بۆ توركیا ره‌تده‌كرێته‌وه‌

چه‌ند میدیای عه‌ره‌بی رایانگه‌یاندوه‌، كه‌ گه‌شتی فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم بۆ توركیا له‌لایه‌ن وڵاتی توركیاوه‌ راگیراوه‌، له‌به‌رامبه‌ریشدا هه‌ر یه‌ك له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر و سلێمانی ئه‌و هه‌واڵه‌ ره‌تده‌كه‌نه‌وه‌.

له‌و باره‌یه‌وه‌ دانا ئه‌حمه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی بەمیدیای یەکێتی راگه‌یاند: هه‌واڵی راگرتنی گه‌شته‌كانی نێوان فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی و فڕۆكه‌خانه‌كانی توركیا دووره‌ له‌ راستییه‌وه‌و شه‌وی رابردوو چه‌ند گه‌شتێكی نێوان فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی و توركیا ئه‌نجامدراوه‌.

هه‌روه‌ها ته‌لار فایه‌ق به‌ڕێوه‌به‌ری فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر ره‌تیكرده‌وه‌ گه‌شته‌كانی فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر بۆ توركیا بۆ ماوه‌ی سێ رۆژ دابخرێن.