پاش لابردنی سیستمی پاشكەوتی موچە و جێبەجێكردنی سیستمی نوێ، وەزارەتی دارایی بەنیازە بە رێژەیەكی دیاریكراو باج لەسەر ئەو فەمانبەرانە دابنێت كە مووچەكانیان دەگاتە سەروی یەك ملیۆن دینار.
لەوبارەیەشەوە عەلی عەبدولرەحمان جێگری بەرێوەبەری گشتی باج لە وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاند: ئەو بریارەی تایبەتە بەوەرگرتنی باج لەسەر مووچەی پلە باڵاكان و ئەو فەرمانبەرانەی مووچەكانیان لەسەروی یەك ملیۆن دینارەوەیە بە رێژەی سەدا (5) لەپاش هەڵگرتنی سیستمی پاشەكەوتی مووچە جێبەجێ دەكرێت.
وتیشی: ئەو یاسایە پێشتر لە پەرلەمانی كوردستان پەسەندكراوە و رێنمایشی بۆ دەركراوەو بەگوێرەی یاسای وەرگرتنی باجیش نابێت كەسێك لەیەك كاتدا دوو داهاتی هەبێت، بەتایبەت لەكەرتی حكومیدا، چونكە ئەوە دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی هەلەكانی كاركردن و رەخساندنی هەلی وەك یەكی كاركردنیش بۆ هاوڵاتیان كەمدەكاتەوە.