حكومه‌تی ئوردن به‌فه‌رمی داوای له‌حكومه‌تی عێراق كرد، بڕیاری داخستنی سنوره‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی عێراق بۆ ئوردن نه‌گرێته‌وه، ڕێگه به‌و (300) ته‌نكه‌ره نه‌وته بدات كه چه‌ند ڕۆژێكه له‌خاڵی سنوری (ته‌ڕبیل) ماونه‌ته‌وه.
ڕۆژنامه‌ی (سه‌فیر)ی لوبنانی بڵاویكرده‌وه، وه‌زاره‌تی وزه‌و سامانه كانزاییه‌كانی ئوردن له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، دوای بڕیاری داخستنی سنوره‌كانی نێوان ئوردن‌و عێراق، هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی عێراق بۆ ئوردن ڕاگیراوه، له‌ئێستاشدا (300) ته‌نكه‌ری نه‌وت كه چه‌ند ڕۆژێكه له‌خاڵی سنوری (ته‌ربیل)ی نێوان هه‌ردو وڵات مانهوتهوه، چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ن حكومه‌تی عێراق ڕێگه‌یان پێبدات‌و بچنه خاكی ئوردنه‌وه.
وه‌زاره‌تی وزه‌و سامانه كانزاییه‌كانی ئوردن له‌به‌یاننامه‌كه‌دا داوای له‌حكومه‌تی عێراق كرد، كه تایبه‌تمه‌ندی بۆ بڕیاری داخستنی سنوره‌كانی له‌گه‌ڵ ئوردندا بكات، ڕێگه به‌و (300) ته‌نكه‌ره نه‌وت بدات بچنه خاكی ئوردنه‌وه.