وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندنی حکومەتی هەرێم رایدەگەیانێت ”به‌غدا ناتوانێت په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنیەکانی نێوان هه‌رێم و جیهان رابگرێت، لەبەر ئەوەی ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی بواری مۆبایل له‌كوردستان کاردەکەن سیستمی پێشكه‌وتویان هه‌یه.
پێشتر هەندێک دەزگای میدیای بەناوی ئومێد محه‌مه‌د ساڵح وته‌بێژی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندن رایانگەیاند بوو ”ئه‌گه‌ر حكومه‌تی عیراق بیه‌وێت سزای هه‌رێم بدات، ژماره‌یه‌ك كارتی به‌هێزی سزای له‌به‌رده‌ستدایه‌و له گرنگترینیان ڕاگرتنی په‌یوه‌ندییه‌كانی مۆبایلی هه‌رێم و وڵاتانی ده‌ره‌وه‌یه”.
ئەمرۆ وته‌بێژی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندنی حکومه‌تی هه‌رێم، ئومێد محه‌مه‌د ساڵح روونکردنه‌وه‌یه‌کدا رایگەیاند ”سه‌ر له‌به‌ری ئه‌و هه‌واڵه دووره له راستی و په‌یوه‌ندی به لێدوانه‌کانی ئێمه‌وه نیه بۆ میدیاکان و له وه‌ڵامی په‌یامنێران ده‌رباره‌ی ئه‌گه‌ری راگرتنی په‌یوه‌ندییه‌کانی ته‌له‌فۆنی نێوان هه‌رێمی کوردستان و وڵاتانی تری جیهان به هۆی ئه‌نجامدانی ریفراندۆمه‌وه له 25 – 9 دا به راشکاوی وتومانه، ئه‌گه‌ر به‌غدا په‌نا بۆ ئه‌و هه‌نگاوه ببات و بیه‌وێت وه‌کو سزا و گه‌مارۆیه‌ک به‌سه‌ر هه‌رێمی کوردستانی بسه‌پێنێت ، ئه‌وا رێکخراوی په‌یوه‌ندی جیهانی (ITU ) دێته سه‌ر هێڵ و ده‌توانێت ئه‌و بڕیاره‌ی به‌غدا هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه”.
ئەوەشی راگەیاند ”سێرڤه‌ری ئه‌وكۆمپانیایانه‌ی بواری مۆبایل له‌هه‌رێمی كوردستاندان و سیستمی پێشكه‌وتویان هه‌یه و gateway واته ده‌روازه‌ی ده‌رچوونیان هه‌یه و ئه‌گه‌ر به‌غداش بڕیارێکی وه‌ها بدات هیچ کاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌رێمی کوردستان نابێت و ده‌توانرێت چاره‌سه‌ری بۆ بدۆزرێته‌وه”.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌یوه‌ندییه‌کان و راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندن .