كڵاش كە بەرهەمێكی دەستچنی هەورامانی كوردستانە، لە لایەن ئەنجوومەنی جیهانیی تۆماركردنی بەرهەمی دەستی بە فەرمی تۆمار كرا. لە مەریوان چوار هەزار كەس بە بەرهەمهێنانی كڵاشەوە خەریكن و هەر ئەوەش وای كردووە ناوی ئەو شارە بۆ بەرهەمهێنانی كڵاش زیاتر لە هەر شارێكی تری كوردستان بدرەوشێتەوە.
بە گوێرەی رادیۆ زەمانێ كڵاش هەر لە خوری خۆماڵی بەرهەم دەهێنرێت، ژێر كڵاشەكە زیاتر لە لایەن پیاوان و رووی كڵاشەكەش زیاتر لەلایەن ژنانەوە دەچنرێت.
پیاوانی كورد حەز بە پۆشینی ئەو جۆرە پیڵاوە لەگەڵ جلوبەرگی كوردی دەكەن و هەندێك جار پێڵاوەكە لەگەڵ جلكی تریش لە پێ دەكرێت.