1- له‌كاتێكدا ده‌چیت بۆ سوپه‌رماركێت هه‌رگیز به‌برسێتی مه‌چۆ، سه‌ره‌تا گرنگی به‌خواردنی ژه‌مه‌كان بده بۆ ئه‌وه‌ی له‌وێ گرنگی به‌كڕینی خواردنی شیرینی نه‌ده‌یت.
2- هه‌رگیز به‌بێ لیستی كڕینی خواردن مه‌چۆ بۆ سوپه‌رماركێت، چونكه وه‌ك ئه‌وه وایه به‌بێ سه‌عیكردن بچیت بۆ تاقیكردنه‌وه، له‌كاتێكدا به‌بێ لیست ده‌چیت بۆ سوپه‌رماركێت نازانیت كامجۆره خواردنانه پێویسته له‌ماڵه‌كه‌تدا هه‌بێت.
3- له‌كاتێكدا ده‌چیته ژووره‌وه له‌سوپه‌رماركێت زیاتر گرنگی به‌وشوێنانه بده كه خواردنی سوودبه‌خش دانراوه، بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر هه‌وڵبده‌یت خواردنی به‌سوود بكڕیت، زۆر به‌كه‌می بۆ ئه‌و شوێنانه بچۆ كه پسكیت و جبس و شیرینی دانراوه تا نه‌یبینیت و نه‌یكڕیت.
4- گرنگی به‌كڕینی كۆكاكۆلا مه‌ده به‌تایبه‌تی كۆلالایت، كه گوایه كه‌متر شه‌كری تێدابێت.
5- زۆر گرنگی به‌وجۆره خواردنانه مه‌ده كه له‌به‌شی داشكاندن دانراوه، له‌وانه‌یه پێویستیت پێی نه‌بێت، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه نرخه‌كه‌ی هه‌رزانه بیكڕیت و له‌ماڵه‌وه‌ش به‌كارینه‌هێنیت، ته‌نها ئه‌وجۆره خواردنانه بكڕه كه به‌كاریده‌هێنیت.