بڕیارە ئەمڕۆ ھەینی، وەزیرانی نەوتی وڵاتانی ئۆپیک، و دەرەوەی ئۆپیک لە شاری ڤیەنای پایتەختی نەمسا کۆببنەوە.
بەپێی ھەواڵێکی ئاژانسی ھەواڵی ڕۆیتەرز، کۆبوونەوەکە بۆ تاووتوێکردنی درێژکردنەوەی ڕێککەوتنی سنوردارکردنی بەرھەمھێنانی نەوتی خاوە.
ئاژانسەکە لەزاری دووسەرچاوەی ئاگادارەوە بڵاویکردووەتەوە کۆبوونەوەکە کاتژمێرێک لەو وادەیەی سەرەتا دیاریکرابوو دواکەوتووە، و وابریارەکاتژمێر ١١ی پێشنیوەڕۆ بە کاتی ھەرێمی کوردستان سازبکرێت.
کۆبوونەوەکە ماوەیەکی کورت دەخایەنێت و بەرپرسانی وڵاتانی کوەیت، فەنزوێڵا، جەزائیر، وڵاتانی دەرەوەی ئۆپیک و ڕوسیا و عوممان بەشداری تێدا دەکەن.