له‌چوارچێوه‌ی میوانداریه‌كانیاندا دوو ئه‌كته‌ریی به‌ئه‌زمونیان بانگهێشتكردۆته‌وه‌و له‌پیشوازییه‌كی تایبه‌تدا له‌فرۆكه‌خانه‌ی سلێمانییه‌وه گه‌رانه‌وه پایته‌ختی رۆشنبیری.
هه‌ریه‌ك هونه‌رمه‌ندان (شه‌ماڵ عه‌به‌ره‌ش، شادان فوئاد)، ئه‌مرۆِ له‌فرۆكه‌خانه‌ی سلێمانیه‌وه له‌لایه‌ن ستافی فێستیڤاڵه نێوده‌وله‌تیه‌كه‌ی سلێمانییه‌وه، پێشوازییان لێكراو ئامانجیش له‌میوانداریكردنیان، به‌شدارییانه له‌فێستیڤاڵدا، سه‌رۆكی لیژنه‌ی پێشوازیش ئه‌وه رونده‌كاته‌وه، كه فێستیڤاڵ ته‌نها میوانداری له‌ئه‌كته‌ره بیانیه‌كان ناكات، به‌ڵكو ژماره‌یه‌ك له‌و ئه‌كته‌رو هونه‌رمه‌نده به ئه‌زمونانه‌ی بانگهێشتی فێستیڤاڵ كرۆدته‌وه كه سالانێكه له‌ده‌ره‌وه‌ی ولات ده‌ژین.
فێستیڤاڵی فیلمی نێوده‌وله‌تی سلێمانی ده‌سته ده‌سته ده‌چێته پێشوازی میوانه‌كانی‌و له‌ئێستا سه‌رقاڵی دواكاره‌كانی رێكخستنی میوان‌و ورده‌كاریه‌كانی دیكه‌ن، هه‌روه‌ك رێكخه‌رانی فێستیڤاڵ ئه‌وه‌یان راگه‌یاندووه، له‌م خوله‌دا ژماره‌یه‌كی زۆر له‌میوانی بیانی‌و كورد به‌شداری فێستیڤاڵده‌كه‌ن‌و به‌به‌راورد بۆ خولی یه‌كه‌م ئه‌مساڵ ئه‌ركه‌كانیان زیادی كردوه‌و ژماره‌ی میوانه‌كانیش به‌هه‌مان شێوه زیادی كردووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له‌م خوله‌دا چالاكیه‌كانیان ماوه‌ی حه‌وت رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت‌و بڕیاریشه 170 فلم نمایش بكرێت.
1ی ئۆكتۆبه‌ر دووه‌مین خولی فێستیڤاڵی فیلمی نێوده‌وله‌تی سلێمانی، چالاكیه‌كانی ده‌ست پێده‌كات‌و ماوه‌ی حه‌وت به‌رده‌وامده‌بێت‌و بڕیاریش وایه جگه له‌نمایشكردنی فیلم چه‌ند ۆرك شۆپ‌و سیمینارێك ئه‌نجامبدات.