لەسلێمانی پڕۆژەی بە کولتوورکردنی لێخوڕینی پایسکل رادەگەیەنرێت

لەشاری سلێمانی  پڕۆژەی بە کولتوورکردنی لێخوڕینی پایسکل بۆ یەکەم جار لەسەر ئاستی عیراق راگەیاندرا کە ئامانج لێی بە کولتوورکردنی پایسکل سواری و بەکارھێنانی پایسکلە لە ژیانی ڕۆژانەمان،


سۆزی دڵشاد یەک لە ڕێکخەرەکانی پڕۆژەکە،  ڕاگەیاند: “پڕۆژەکە ئێوارەی ئەمڕۆ لە پارکی ھەواری شار راگەیەندرا، دەستپێشخەریەکی کچانە بۆ یەکەم جار لەسەر ئاستی عیراق پڕۆژەی بەکولتوورکردنی لێخوڕینی پایسکل بەڕێوەدەچێت، ئامانج لێی بە کولتوورکردنی پایسکل سواری و بەکارھێنانی پایسکلە لە ژیانی ڕۆژانەمان، کە پێویستی و وەرزشێکی گرنگە بۆ تەندروستی خۆمان و پاراستنی ژینگەمان”.

ئەو وتیشی : “ڕۆژانە لە کاتژمێر ٤ ی ئێوارە تاوەکو ۱۲ی شەو پایسکل دابین دەکەین بۆ ئەو کەسانەی خوازیاریی پاسکیل لێخورینن لە نێو گوڵ و سەوزایی ھەواری شاردا ( پارکێکی گەورەی شاری سلێمانیە) ، ئەو کەسانەشی نازانن پایسکل لێبخوڕن خۆمان ڕاھێنان پێدەکەین و فێریان دەکەین”.